پێشێل کردنی بەرجام کاردانەوەی گەل و دەوڵەتی ئێرانی بە دواوە دەبێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: جیهان دەبێ بزانێت کە هەر چەشنە هەڵوەشانەوە و پێشێل کردنی بەڵێنەکان لە بەرجام لەگەڵ کاردانەوەی یەکدەستی گەل و دەوڵەتی ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری دوازدەیەمی ئێران لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی، ئەمڕۆ لە هۆڵی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ئامادەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە میوانانی بیانی دوای سوێندخواردن، لێدوانێکی پێشکەش کرد.

ڕۆحانی لەو لێدوانەیدا ئاماژەی دایە چەندین بابەتی گرینگی ڕۆژەڤی ئێستا ئێران، ناوچەکە و جیهان و هۆشداریی بە ئەمریکاش دا کە ئێران بەرجام پێشێل ناکات بەڵام وڵامی پێشکاری و بێ بەڵێنی بە توندی و قورس دەداتەوە.

ڕۆحانی وتی: ئەوانەی کە بە دوای شیتاڵ کردنی بەرجامەوەن بزانن کە بەم کارە، تووماری تەمەنی سیاسی خۆیان هەڵدەپێچن. ئەمڕۆ ئیدی سەردەمی ڕوونوێنی لە دایکی بۆمبەکان و دایکی گەمارۆکان نییە. دەبێ دایکی دانوستانەکان ڕوونوێنی بکرێت.

 وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران کە پێشکەوتنەکانی خۆی لە زلهێزەکان نەگرتووە و بەڵکوو ئەم پێشکەوتنەی لە گەلی دیندار و دلێری خۆی گرتووەیەتی ئامادەی هاوکاری بە گوێرەی ڕێزی بەرانبەر و بەرژەوەندی هاوبەشە.

ڕۆحانی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران  دەیەوێت باشترین پەیوەندی لەگەڵ دراوسێیەکانی ببێت، وتی: زلهێزە بیانییەکان بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی کورتی خۆیان و بە خەرج کردنی چەندین میلیارد دۆلار، بوونەتە هۆی ناپاوەجێی لە ناوچەکە و تۆی دووبەرەکیان چاندووە تا لە ئاوی لێڵ ماسی بگرن.هیوادرام پاش ئەم هەموو ساڵە ئەزموون کردنە بگەینە ئەم ڕاستیە گرینگە کە تەنیا ڕێگای ڕیشەکێش کردنی تیرۆریزم، هاوکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتییە.

News Code 11761

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =