ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ڕۆحانی دەستیپێکرد

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن ڕۆحانی لە هۆڵی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران دەستیپێکرد.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، هەر ئێستا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی بیانی و کەسایەتییە سیاسییەکانی هەندێ وڵاتی جیهان و بەشداریی نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی حەسەن ڕۆحانی وەک سەرۆک کۆماری دوازدەیەمی ئێران دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ حەسەن ڕۆحانی لەبەردەم مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران سوێندی یاسایی دەخوات و دەوڵەتی دوازدەیەمی ئێران دەست بە کار دەبێت.

لە سەرەاتی ئەم دیدارە عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بەخێرهاتنی میوانانی کرد و سپاسی هەموو ئەو کەسانەی کە کرد کە بانگهێشتی مەجلیسیان قبووڵ کردووە و بەشداریی ئەم ڕێوڕەسمەیان کردووە.

دواتر لاریجانی ڕاپۆرتێکی لە مێژووی هەڵبژاردنەکان لە ئیران خستەڕوو و هیوای خواست کە دەوڵەتی داهاتووی ئێران بە ڕوانگەیەکی نوێ و گەشەیی هەوڵ بدات بۆ بەرەوپێش بردنی وڵات.

پاشان ئایەتوڵڵا سادق لاریجانی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران وتەیەکی پێشکەش کرد.

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران سەرەتا سپاسی گەلی ئێرانی کرد کە بەشداریی بەشکۆیان بوو لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی ئێران و جەختیشی کرد کە ئێران  بە گوێرەی دیمۆکراسی دینی بەڕێوەدەچێت و دەبێ سەرۆک کۆماری دوازدەیەمیش وەک ڕابردوو  پایبەند بێت بە م بنەمایە.

News Code 11755

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =