بانگهێشتی موقته‌دا سه‌در بۆ ڕێپێوانی گشتی له‌ عێراق

موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی سه‌در به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌ بردنی ڕێپێوانێکی به‌رفراوان له‌ مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا و پارێزگاکانی دیکه‌ داوای کرد ڕێپێوان به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی سومرییه‌ نیوز، سه‌در له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه‌ی داوه‌: هیوادارم خه‌ڵكی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پلانی سیاسته‌مه‌داره‌ گه‌نده‌ڵه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ له‌ جل و به‌رگی نوێدا هۆشیار بن و به‌ به‌شداری ملیۆنی له‌م ڕێپێوانه‌ چاره‌نووسی نادیاری خۆیان له‌ ده‌ست بگرن.

ئه‌و زیادی کرد: من شارۆمه‌ندانی عێراقی به‌ ڕێپێوانی به‌رفراوان له‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ مه‌یدانی ته‌حریر و پارێزگاکانی دیکه‌ بانگهێشت ده‌که‌م. ڕێپێوانێک که‌ ئیراده‌ی خه‌ڵکی عیراق نیشان ده‌دات و ئامانجی من له‌م قسانه‌ ڕه‌زای خودا و خه‌ڵکی عێراقه‌.

مقته‌دا سه‌در له‌ حاڵێکدا ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی عه‌ره‌بستانی کرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێگری شانشینی سعوودییه‌ دیداری کرد.

News Code 11724

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =