سانسۆری هەواڵه‌کانی شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌ تورکیا/لانی که‌م ۱۲۷ ئه‌ندامی په‌که‌که‌ کوژراون

هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شارە کوردنشینەکان له‌ هەشتەمین رۆژی خۆیدایه‌، بەڵام بە هۆی مۆڵەت نەدان و دوورخستنه‌وه‌ی هەواڵنێران لە ناوچە ئاڵۆزه‌کان، هیچ زانیارییەکی دروست لە ڕێژەی قوربانیانی ئەو ڕووداوانە بە دەستەوە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یۆرۆنیووز، هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە شارە کوردنشینەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، هەنگاوی نایە ناو هەشتەمین رۆژی خۆی.

بە پێی ڕاگەیێندراوی دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا لانی‌کەم ١٢٧ ئەندامی پەکەکە لەو هێرشانەدا کوژراون، بەڵام بە هۆی ئامادەنەبوونی هەواڵنێران لەو ناوچانەدا، هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆ ئەو ژمارە کوژراوانەی نە پشت‌ڕاست و نە ڕەتی کردووەتەوە. ئەنقەرە هەروەها سەبارەت بە کوژرانی کەسانی مەدەنی هیچ ئامارێکی بە دەستەوە نەداوە. بەڵام بەو حاڵەوە سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە کوژرانی ٧ تا ٢٣ کەسی مەدەنی دەکەن.

لەو ئۆپراسیۆنە وەک یەکێک لە بەربڵاوترین هێرشەکانی سوپای تورکیا لە دژی پەکەکە، ١٠ هەزار سەرباز و هێزی تایبەتی بە پشت بەستن بە دەبابە و زرێپۆش ئامادەن.

هاوکات، هەزران کەس لە دانیشتوانی ئامەد رۆژی دووشەممە لە خۆپیشاندانێک بە بەشداریی چەندین پەرلەمانتاری تورکیا ناڕەزایەتی خۆیان بۆ ئۆپراسیۆنەکانی ئەو سوپایە دەربڕی و لە بەرامبەردا هێزی ئەمنیی تورکیا بۆ بڵاوە پێ‌کردن بە ناڕەزایەتییەکان لە گازی فرمێسکرێژ و ئۆتۆمبیلی ئاوپاش که‌ڵکی وەرگرتووە.

News Code 1172

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =