کۆنتڕۆڵی ڤیندۆزی ۱۰ بە جووڵانەوەی چاو

مایکرۆسافت بە بەرۆژکردنی ڤیندۆزی ۱۰ و بە گۆڕینی بەشگەلێکی ئەو ڤیندۆزە، هەوڵ دەدات بۆ یەکەم جار ڤیندۆز بە جووڵانەوەی چاو کۆنتڕۆڵ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە زێد دەی نێت، ئەو لێهاتووییە زیرەکە کە ناوی کۆنتڕۆڵی چاوی لێ نراوە، پێشتر لە وێڕژێنی تاقێکراوەی ڤیندۆزی ۱۰دا جێگر کراوە.

بڕیارە این لێهاتووییە بە شێوەی تاقیکاری ئاراستە بکرێت، بەڵام کاتی ئەو ئاراستەکارییە دیاری نەکراوە. هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن، پێدەچێت لە کاتی بڵاوکردنەوەی وێڕژێنی بە رۆژکراوەی ڤیندۆزی ۱۰ی ناسراو به "Windows۱۰Fall Creators Update " لە پاییزدا، ئەو خزمە و لێهاتوویانەش ئاراستەی لایەنگرانی بکرێت.

پێشتر کۆمپانیایەکی سویدی لە تەکنۆلۆژیای کۆنتڕۆڵی چاویی خۆی ناسراو به "Eye Tracker۴C " بۆ خزمەتێکی لەو شێوە بەهرەی وەرگرتووە و لە ئێستادا خەریکی بارگاوی کردنی ئەو لێهاتووییە بۆ سەر کەمپیوتێرگەلی جۆاوجۆر و لەوان مانیتۆر و کەمپیوتێرە یارییەکانە.

لەم تەکنۆلۆژیایەدا له کامێرایەکی دابەستراوەی سەر کەمپیوتێرەکە بۆ پەیجۆریی شوێنی ڕوانین و ڕامانەکانی چاو کەڵک وەردەگیرێت. مەبەستی سەرەکی لە ڕەخساندنی ئەو لێهاتوویی و خزمەتە نوێیە، بەهرەوەرگرتنی کەسانی کەمئەندام لە کەمپیوتێرە کەسێنییەکانیانە.

لێهاتوویی زیرەکی کۆنتڕۆڵی چاوی ڤیندۆز ئەوە هەلە بۆ کاربەران دەڕەخسێنێت که وێرای کارکردن بە ماوس و کیبۆردی سەر مانیتۆرەکە، هاوکات بتوانن لە ئیمکانی گۆڕینی دەق بە دەنگ لە پێناو پێدانی فەرمانی جۆراوجۆر کەڵک وەرگرن.

News Code 11715

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =