هه‌ناردنی یارمه‌تی مرۆڤی بۆ ۲۰۰ هه‌زار شارۆمه‌ندی ڕه‌قه‌

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ناردنی یارمه‌تی مرۆڤی بۆ ۲۰۰ هه‌زار شارۆمه‌ندی دانیشتووی سووریا له‌ مانگی جولایدا هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، ستێفان دۆگاریک، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ وتی: نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ مانگی ڕابردوودا بۆ نزیک به‌ ۲۰۰ هه‌زار شارۆمه‌ندی سووریایی یارمه‌تی مرۆڤی ناردووه‌.

ئه‌و به‌ ئاماژه‌ به‌م بابه‌ته‌ زیادی کرد: به‌ پێی به‌رنامه‌ی ڕێکخراوی جیهانی خوارده‌مه‌نی له‌ مانگی جولای بۆ ۲۰۰ هه‌زار شارۆمه‌ندی سووریایی له‌ پارێزگای ڕه‌قه‌ و هه‌روه‌ها پارێزگاکانی ده‌ورووبه‌ری، وه‌ک ده‌یره‌زوور و حه‌سه‌که‌ یارمه‌تی مرۆڤی نێردراوه‌.

دۆگاریک جه‌ختی کرد: له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سووریا له‌ گفتوگۆ داین تاکوو یارمه‌تی مرۆڤی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌م ناوچانه‌ بکرێت.

News Code 11680

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =