زه‌ریف و عادڵ جوبه‌یر دیداریان کرد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هاوتا سعوودییه‌که‌ی له‌ په‌راوێژی کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ دیداریان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عادڵ جوبه‌یر، هاوتا سعوودییه‌که‌ی له‌ په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخرای هاوکارییه‌ ئیسلامییه‌کان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵی تورکیا دیداریان کرد.

ته‌له‌فیزیۆنی ئێران ڕایگه‌یاند له‌ کاتی هاتنی وه‌زیره‌کان بۆ هۆڵی کۆبوونه‌وه‌، عادڵ جوبه‌یر به‌ ئامانجی خۆشی و به‌شاره‌ت کردن ڕوو له‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاتووه‌ و له‌ ئامێزی گرتووه‌ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ کردووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌م کاره‌ی عادڵ جوبه‌یری به‌ شتێکی ئاسایی وه‌سف کردووه‌ و وتی: ئه‌مه‌ له‌ کاری دیپلۆماتیدا شتێکی باوه‌، هۆکاری ئه‌مه‌ش ڕێز له‌ یه‌کتر گرتن و ئه‌و هاوڕێییه‌ کۆنه‌یه‌ که‌ له‌ نێوان من و جوبه‌یردا هه‌یه‌.

ئاماده‌ بوونی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عه‌ره‌بستان زیاتر له‌ خودی کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ لایه‌ن مێدیاکانه‌وه‌ گرنگی پێدرا و سه‌رجه‌م هه‌واڵنێره‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه‌ گفتوگۆیان ئه‌نجام دا.
 

News Code 11668

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =