بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی ئینتزامیی سیستان و بەلووچستان، سەردار محەمەد باقری لە کۆبوونەوەی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران کە لە بنکەی ئینتزامیی سیستان و بەلووچستان بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: لە هەلومەرجێکداین کە دوژمنان هەست بە شکست و دۆش دامان دەکەن و هەوڵ دەدەن زیان بە ئاسایشی وڵات و خەڵکی بگەیێنن و ناوچەی سیستان و بەلووچستان بە هۆی پێگەی تایبەتی و دووربوونی لە ناوەند و جوگرافیای دوور و درێژ و فڕە چەشنی ئیتنیکی و تایفەیی، بەردەوام لە ژێر زەختی هەڕەشە و تەماحی دوژمناندا بووە.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وڵات ئاماژەی بەوەش دا: ئێران بە هۆی باری سروشتی و مرۆڤایەتیی خاوەن پێگەیەکی خوداپێداوانەیە و بە پلان داڕشتنی باش و وردبینانە دەتوانین وڵات بەرەو ئاقارێکی پێشکەوتوو و گەشەدا ببەین و بەرپرسان دەبێ بە تەواو تواناوە لەوبارەوە هەوڵ بدەن.
سەردار باقری بە ئاماژە بە پێگەی سیاسەتدانەرانەی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری، وتیشی: ئێمە بە پێی رێبوێنییەکانی رێبەری باڵا و پلانە قەبەکانی وڵات هێزی چەکداری ئیدارە دەکەین و زۆربەی پرس و کێشە ڕاگەێیندراوەکان لە لایەن بەرپرسانی پاریزگایی بۆ ئێمە جێی سەرنجن و ئاوریان لێ دەدەینەوە و تا ئاستی مومکین هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەین.
ناوبراو بە خستنەڕووی پرسی ڕاهێنان و مەشقی سەربازیی هێزهکانی ئینتزامی و سنوورڤانی و هەنگاوی شلگێرانە لەو بورەدا، ڕوانییە پێدوایستیی هێزی مرۆیی بۆ ڕاسپێردراوە پسپۆڕییەکان لە سیستان و بەلووچستان و زیادی کرد: هێزی مرۆیی و سنوورڤانی دەبێ بە ڕاهێنانگەلی پسپۆڕانەی هاوسەنگ لە گەڵ ڕاسپێردراوەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچە، دەوڵەمەند و ئامادە بکرێن.
بۆچوونی ئێوە