هەناردەی شیرەمەنی لە کرماشانەوە سەدا ٤٨٦ زیادی کردووە

بەرپرسی گشتی گومڕۆکەکانی پارێزگای کرماشان لە گەشەی ٤٨٦ لەسەدیی هەناردە کردنی شیر ەمەنی و خامە لە ماوەی ٤ مانگەی ئەمساڵدا لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو هەواڵی دا.

خەلیل حەیدەری لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە ئاماری هەرناردە کردن لە ڕێگای گومڕۆکەکان و بازاڕچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانەوە لە ماوەی ئەمساڵدا وتی: لە ٤ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا ١١ ملیۆن و ٦٩١ هەزار و ٩٤ دۆلار شیرەمەنی و خامە بە کێشی ٢ هەزار و ٩٢٢ تۆن لە گومڕوکاتی پارێزگاوە هەناردە کردوە.

بەرپرسی گشتی گومڕوکاتی پارێزگای کرماشان زیادی کرد: ڕێژەی ئەو هەناردە کردنە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری بڕەوە ٤٨٦ لە سەد و لە باری کیشەوە ٤٣٩ لەسەد زیدی کردووە.

حەیدەری زیاتری کاڵا هەناردە کراوەکانی لە ڕێگەی گومڕۆکەکانەوە کەلوپەلی ناوماڵ و شوشتنی و مەوادی پلاستیکی، دەفری ملامین، چیمەنتۆ، کیسەی کلوست، شیر و خامە، فێنک کەرەوەی ئاوی، تەماتە و پڕوفیل ناو لێبرد کە زیاتریان هەنادرەی عێراق کراون.

حەیدەر لە کۆتاییدا وتیشی: لە ٤ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا ٦٢٠ ملیۆن و ٧٨٥ هەزار و ٥١٧ دۆلار کاڵا بە کێشی یەک ملیۆن و ٤٣٩ هەزار و ٩٩٦ تۆن لە گومڕۆەکان و بازاڕچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی دەرەوە کراوە.

News Code 11606

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =