زنجیره‌ درامای موختارنامه‌ به‌ کوردی دوبله‌ ده‌کرێت

دوبله‌ی زنجیره‌ درامانی موختارنامه‌ به‌ زمانی کوردی کرمانجی ده‌ستی پێ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی سینه‌ما،  دوبله‌ی زنجیره‌ درامانی موختارنامه‌ به‌ زمانی کوردی کرمانجی ده‌ستی پێ کرد. ئه‌م زنجیره‌ درامایه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژیانی موختار سه‌قه‌فی دروست کراوه‌.

 ئه‌م زنجیره‌ درامایه‌ له‌ ۶۰ ئاڵقه‌دا دروست بووه‌ و پێشتر له‌ لایه‌ن کۆمپانیای زاگرۆسه‌وه‌ کراوه‌ به‌ کوردی سۆرانی و له‌ لایه‌ن بینه‌رانی کورده‌وه‌ پێشوازی باشی لێکرا.

له‌ ئێستا ئه‌م زنجیره‌ دراما ئێرانییه‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیای زاگرۆسه‌وه‌ خه‌ریکه‌ ده‌کرێته‌ کوردی کرمانجی، موختار سه‌قه‌فی ئێرانییه‌کی لاینگری حه‌زره‌تی حسه‌ین (د.خ) بوو، ئه‌و دواتر به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌ ڕێگه‌ی ئیمام حسه‌ین له‌ دژی خه‌ڵیفه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ شۆڕشی کرد. ئه‌م زنجیره‌ درامایه‌ به‌ به‌شداری ۳۵۰ ئه‌کته‌ری ئێرانی دروست کراوه‌.

بڕیار وایه‌ که‌ ئه‌م زنجیره‌ درامایه‌ له‌ ڕۆژانی تاسوعا و عاشورای ئه‌مساڵ به‌ کرمانجی له‌ کاناڵی سه‌حه‌ری ئێرانی بڵاو بکرێته‌وه‌.

هونه‌رمه‌ندان تاهیر ئاگۆر، سه‌عید فه‌ریدونی، ئیبراهیم جه‌عفرئابادی و بابه‌ک شه‌رجیان کاری دوبله‌ و ته‌کنیکی ئه‌م فیلمه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

News Code 11592

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =