ڕێپێوانی ژنانی تورکیا له‌ دژی ده‌مارگرژی

هه‌زاران که‌س له‌ ژنانی تورکیا دژی ده‌ماگرژی ڕێپێوانێکیان له‌ ئه‌سته‌نبۆل به‌ڕێوه‌ برد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، هه‌زاران ژنی خه‌ڵکی تورکیا له‌ دژی ده‌مارگرژی له‌ گه‌وره‌ترین شاری تورکیا ڕێپێوانێکیان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م ڕێپێوانه‌ له‌ ناوچه‌ی کادیکۆ له‌ به‌شی ئاسایی ئه‌سته‌نبۆل ده‌ستی پێ کرد و دواجار به‌ره‌و هه‌موو ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م شاره‌ په‌ره‌ی سه‌ند.

ڕخنه‌گرانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا و سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌ گرنگی به‌ پرسی ژنان و دۆخی ئه‌وان له‌ تورکیادا نادات.

ساڵانێکی زۆره‌ که‌ ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و چالاکانی مافی ژنان ڕه‌خنه‌ له‌ ده‌مارگرژی له‌ دژی ژنان ده‌گرن. ته‌نیا له‌ ساڵی ۲۰۱۴ زیاتر له‌ ۲۸۰ ژن له‌ تورکیا به‌ ده‌ستی پیاوان کوژراون و ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ یه‌ک ساڵی ڕابردوودا به‌رزتریش بوووه‌ته‌وه‌.

News Code 11581

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =