بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سادق له‌ببان په‌رله‌مانتاری ئیئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه ۹۰۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، به‌ڵام پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا".
سادق له‌ببان وتیشی:" به‌وپێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیدا تا له بوجه‌ی گشتی ۲۰۱۵ پشكی ۱۷% بدرێته هه‌رێمی كوردستان، ده‌بوو هه‌رێمیش پابه‌ندی راده‌ستكردنی ۵۵۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بێت به به‌غدا كه له‌نێوان هه‌ردوولادا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، پشكی ۱۷%ی هه‌رێمی به پشكێكی زۆر له‌قه‌ڵه‌مدا و ئاماژه‌ی به‌و خواستانه كرد كه له‌نێو ئیئتیلافه‌كه‌یدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا به‌رزبكرێته‌وه و پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا بۆ ۱۳% كه‌مبكرێته‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ، بودجه‌ی گشتی ساڵی ۲۰۱۶ی په‌سه‌ندكرد كه پێدانی پشكی ۱۷%ی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆده‌گرێت.
هاوپەیوەند بەم بابەتە، شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه داتایه‌كی باوه‌ڕپێكراویان له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه له‌به‌رده‌ستدا بێت.
شێركۆ جه‌وده‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "له بودجه‌ی دارایی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۱۶، هیچ رێككه‌وتنێكی نوێ نه‌كراوه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌مان رێككه‌وتنی ساڵی ۲۰۱۵یه كه له‌ڕێگه‌یه‌وه بودجه په‌سه‌ندكرا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش بڕیار له‌سه‌ر رێككه‌وتن یان رێككنهكهوتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌دات"، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه له‌ئێستادا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت.
شێركۆ جه‌وده‌ت وتیشی: "تاكه سه‌رچاوه بۆ وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی نه‌وته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وردبینی ناكرێت یان لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆ نییه تا دڵنیایی دروستبكات بۆ ئه‌و زانیاریانه، بۆیه ناكرێت پشت به‌و زانیارییانه ببه‌سترێت".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سروشتییه‌كان، ئاماژه‌ی به بوونی ئه‌و خشتانه كرد كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه ده‌ركراون، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه پشت به زانیارییه‌ك ببه‌سترێت كه ته‌نیا له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه ده‌رده‌كرێت و وردبینی بۆ ناكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرایه گه‌ر هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی نه‌وتی دیاركراو راده‌ستی حکوومەتی فیدراڵ نه‌كات به‌غداش بودجه نانێرێت، شێركۆ جه‌وده‌ت، ئامانجی چه‌سپاندنی پشكی ۱۷%ی هه‌رێمی له بودجه‌دا بۆ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدادا گه‌ڕانده‌وه و پێیوابوو، وێڕای نه‌بوونی هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ لێكنزیكبوونه‌وه، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی رێككه‌وتندا پێویسته شێوازێكی یاسایی له‌نێوان هه‌ردوولادا بوونی هه‌بێت.
بۆچوونی ئێوە