عه‌بدولوه‌هاب ته‌نتاوی کۆچی دوایی کرد

عه‌بدولوه‌هات ته‌نتاوی بانگخواز و داوه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی کێبه‌رکێکانی قورئان له‌ ته‌مه‌نی ۷۰ ساڵه‌یی کۆچی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدولوه‌هاب ته‌نتاوی، بانگخوازی ناسراوی جیهانی ئیسلام له‌ بواری قورئان خوێندن له‌ ته‌مه‌نی ۷۰ ساڵه‌یی کۆچی کرد.

ته‌نتاوی چالاکی قورئانی خۆیی له‌ سه‌رده‌می منداڵییه‌وه‌ ده‌ست پێ کرد و دواجار له‌ زانکۆی ئه‌زهه‌ر خوێندنی ته‌واوی کرد. 

ئه‌م بانگخوازه‌ ناسراوه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر داوه‌ری کێبه‌رکێ نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کانی قورئان بوو. ئه‌و به‌ ده‌یان جار به‌شداری کێبه‌رکێی قورئانییه‌کانی ئێران و وڵاتانی ئیسلامی جیهانی کردووه‌.

News Code 11518

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =