پاک کردنه‌وه‌ی لە سەدا ٩٥ی عەرسال له‌ تیرۆریست

ڕەزمەندەکانی حێزبوڵڵای لوبنان لە حاڵێکدا درێژە بە پێشڕەوییەکانی خۆیان لە دژی بەرەی نوسرە لە بەرزاییەکانی عەرسال دەدەن، کە تا ئێستا لە سەدا ٩٥ی ئەو ناوچەیان لە بندەستی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە ئازاد کردووە

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێرانەوە لە کەناڵی "المیادین": ڕەزمەندەکانی حێزبوڵڵای لوبنان دوای کۆنتڕۆڵ‌کردنەوەی بەرزاییەکانی عەرسال خەریکی پووچەڵ‌کردنەوەی مین و بۆمبە چێندراوەکان لە لایەن تیرۆریستانەوەن.

هاوکات مۆڵگەکانی بەرەی نووسرە لە تەپۆڵکەکانی ڕوو بە وادی حەمید لە ژێر ئاگری قورسی بۆردومانی بەرەی خۆڕاگریی لوبنان دان.

"المیادین" وێرای ڕەتکردنەوەی دەنگۆکان سەبارەت بە کرانە ئامانجی ناوەندی شارەکان لە وادی حەمید و ئۆردووگای ئاوارەکان، ڕایگەیاند: ڕەزمەندەکانی حیزبوڵڵا نایانەوێ بچنە ناوچەی ئەلمەلاهی و وادی حەمید، بەڵکوو ئامانجیان گرتنەوەی تەپۆڵکەکانی سەر رێگای ئەو دوو ناوچەیەیە.

ئەم کەناڵە هەروەها باسی لەوەش کرد کە ڕووبەری بە جێ ماوە لە بندەستی تیرۆریستان لە بەرازییەکانی عەرسال نزیکە بە ٧ کیلۆمەتری دووجایە و هێزەکانی خۆڕاگریی حیزبوڵڵا تەنیا سێ بەرزایی دیکەیان ماوە تا بە سەر وادی حەمید و ئەلمەلاهی زاڵ بن.

هەروەها بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە حیزبوڵڵا: پاش برینداربوونی عەمار وەردی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەرەی نوسرە، تیرۆریستان تووشی سەرلێشێوایی و هەڵاتن هاتوونە.

News Code 11507

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =