به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی نووسینگه‌ی نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران لە کوردستان، خوێندکارێکی وڵاتی پۆرتەغاڵ له شاری سنه دوای لێکۆڵینه‌وه له دینی ئیسلام، ئیمانی هێنا و موسڵمان بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به هۆی موسوڵمان بوونی ئه‌م لاوه ئه‌ورووپاییه، بەرگێک قورئانی پیرۆزی پێشکه‌ش کرا.
ئه‌م لاوه پورتەغاڵیە به هۆی ئه‌وه‌ی عاشقی کچێکی کورد بووه دواجار ئیمانی به ئیسلام هێناوە، ئه‌و له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه که به‌م هۆیه‌وه دینی ئیسلامی لێکداوه‌ته‌وه و دواجار ئیمانی پێهێناوه و بووه به موسوڵمان.
ئه‌و وتی: دوای خوێندنه‌وه‌ی دینی ئیسلام تێگه‌یشتم که من کێشه‌یه‌کم نییه و ئیسلام ده‌توانێت له ژیانی ڕۆژانهمهدا یارمه‌تی زۆریشم بدات.
ئه‌م لاوه پۆرتهغاڵییه دوای موسوڵمان بوون ناوی محه‌مه‌د حسامی له خۆی ناوه.
بۆچوونی ئێوە