هاوکاریی ئێران و تورکیاڕێگری له‌ گرووپە تیرۆریستییەکان ده‌کات

جێگری ئەمنی و ئینتزامیی وەزارەتی ناوخۆ وتی: پاش دانوستانە ئەنجام دراوەکانی نێوان شاندی ئێرانی و تورکی، دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان ڕێککەوتن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، حسێن زولفەقاری لە پەراوێزی واژۆکردنی بڕیارنامەی ئەنجامی دانیشتنی یەکەمین کۆبوونەوەی کارگرووپی هاوبەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا لە وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند: پاش چەند ساڵ دوای ڕێککەوتننامەی ئەمنیی ئێران و تورکیا، ئەوە یەکەمین دانیشتنە کە وەک لیژنەی هاوبەشی دوو وڵات بەڕێوەچوو.

ناوبراو وتیشی: دوو وڵات بەرەوڕووی هەرەشەگەلێکی هاوبەشی وەک پەلامارە تیرۆریستییەکان، مادەی هۆشبەر، کۆچی نایاسایی، قاچاخی چەک، مادەی کهولی و مرۆین. کەواتە پێویست بوو دانوستانگەلێک لە نێوان دوو وڵات بۆ هاوئاهەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانە ئەنجام بدرێت.

زولفەقاری جەختی لەوەش کردەوە: ئەم هاتوچۆ و ڕێککەوتنە دەتوانێت یارمەتیدەری وەستاندنی گرووپە تیرۆریستی و جەنایەتکارانە بێت کە لە نێوان دوو وڵاتدا لە هاتوچۆن. هەروەها ئەم دانیشتنە دەبێتە هۆی نزیکبوونەوەی ڕوانگەی دوو وڵات هەمبەر بە پرسە قەبەکانی ناوچەیی.

لە کۆتاییشدا جێگری ئەمنی و ئینتزامیی وەزارەتی ناوخۆ لە بەڵێنی‌دانی شاندنی تورکیا بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانی سەر شۆفیرانی لۆرییە ئێرانییەکان کە لە لایەن تورکیاوە کرابوونە ئامانج، هەواڵی دا.

News Code 11481

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =