۲۰ شەڕڤانی کوردی سووریا له‌ ره‌قه‌ کوژران

به‌ پێی هه‌واڵی مێدیایه‌کی عه‌ره‌بی له‌ شاری ڕه‌قه‌ی سووریا ۲۰ هێزی دیموکڕاتیکی سووریا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لعه‌هد، شه‌ڕ له‌ نێوان هێزه‌ کوردییه‌کان و گرووپی تیرۆریستی داعش تووندتر بووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ له‌ شاری ڕه‌قه‌ له‌ نێوان کوردی سووریا و هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا ۲۰ که‌س له‌م هێزانه‌ کوژراون.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی مێدیاکانی سووریا، له‌ ئێستادا شه‌ڕێکی قورس له‌ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌قه‌ به‌رده‌وامه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ی ۲ مانگه‌ هێزه‌کانی کوردی سووریا به‌ ته‌واوی گه‌ماڕۆی شاری ڕه‌قه‌یان داوه‌ و تاکوو ئێسته‌ ۴۰ له‌ سه‌دی شاره‌که‌یان له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش ئازاد کردووه‌.

News Code 11469

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =