پۆلیسی تورکیا ۶۱ که‌سی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستگیر کرد

له‌ میانه‌ی ڕێپێوان له‌ پایته‌ختی تورکیا، ۶۱ که‌س له‌ لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه‌ ده‌ستگیر کران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ یۆرۆنیوز، له‌ میانه‌ی ڕێپێوانێک له‌ پایته‌ختی تورکیا پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ ۶۱ که‌سی ده‌ستگیر کرد. ئه‌م که‌سانه‌ به‌ هۆی پشتیوانی کردن له‌ دوو مامۆستا که‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه‌، ئه‌م ڕێپێوانه‌یان ئه‌نجام دا.

پۆلیس به‌ گازی فلفل و ئۆتۆمبیلی ئاوی گه‌رم هه‌ر هه‌موو ڕێپێوانه‌که‌ی تێکدا و بڵاوی به‌ به‌شداربووانی ڕووداوه‌که‌ کرد.

شایه‌نی باسه‌ که‌ مامۆستایه‌کی زانکۆ و مامۆستایه‌کی خوێندنی سه‌ره‌تایی به‌ هۆی کوده‌تاکه‌ی ساڵی ڕابردووه‌وه‌ له‌ کاره‌کانی خۆیان ده‌رکراون و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.

نورییه‌ گولمه‌ن و سه‌میح ئۆزاکچه‌ چه‌ند مانگێک دوای کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ له‌ کار دوور خرانه‌وه‌. دواجار ئه‌م دوو مامۆستایه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر کران و دادگایه‌کی تورکیا هه‌ر کام له‌م مامۆستانه‌ی به‌ ۲۰ ساڵ زیندان سزا داوه‌.

له‌ یک ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌ ۱۵۰ هه‌زار که‌س له‌ کار ده‌رکراون و نزیک به‌ ۱۰۰ هه‌زار که‌سیش زیندانی کراون و که‌یسه‌کانیان له‌ دادگاکانی تورکیا دایه‌.

یه‌کێتی ئه‌ورووپا داوای له‌ تورکیا کردووه‌ تاکوو هه‌رچی زووتره‌ ئه‌م دوو مامۆستایه‌ له‌ ئازاد بکات.

News Code 11442

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =