مانگا شا کلیلی دەرمانی ئایدز

لێکۆڵەران تێگەیشتوون، لەشی مانگا ئانتی بادی بەرهەم دێنێت کە دەتوانرێت بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ نەخۆشیی ئایدز بەکاربهێنرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سایێنس نیوز، ئەوان جۆرێک لە پڕۆتۆیینی ئێچ ئای ڤیان کردە ناو لەشی مانگاوە، تێگەیشتن کە ئەو ئاژەڵە بە خێراییەوە ئانتی بادیی بەهێزی بەرهەم هێنا کە توانای بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەو ڤایرووسەی هەیە.

ئێستاکە هەوڵەکان دانراوەتە سەر بەرهەم هێنانی ئانتی بادیی هاوشێوە لە لەشی مرۆڤدا؛ کارێک کە کلێڵی بەرهەم هێنانی سەرکەوتووی دەرزیی ئایدز دێتە ئەژمار. لە ئانتی بادیی بەرهەم هێنراو لە لەشی مانگا بۆ بەرگری لە پەرە سەندنی چڵکی بەجێماو لە جۆرەکانی ئێچ ئای ڤی کەڵک وەردەگیردرێت.

ئەم ڕەوتە لە لەشی مانگا تەنیا پێویستی بە ٤٢ ڕۆژە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرهەم هێنانی ئانتی بادیی هاوشێوە لە لەشی مرۆڤ بە شێوەی ئاسایی ئەگەری هەیە چەندین ساڵ بخایێنێت و ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە چڵکی بەجێماو لە ڤایرووسی ئیچ ئای ڤی لە لەش پەرە بستێنێت و ببێتە هۆی مەرگی مرۆڤ.

News Code 11439

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =