ئه‌مریکا حساب له‌سه‌ر زیندوو بوونی به‌غدادی ده‌کات

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ لای وایه‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی هێشتا زیندووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ واشنتۆن ئێگزمه‌ینێر، دوای چه‌ندین هه‌فته‌ لێدوان سه‌باره‌ت به‌ مردنی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا دوێنێ ڕایگه‌یاند: من له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م که‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی هێشتا زیندووه‌.

ماتیس وتی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک که‌ نیشانی بدات به‌غدادی کوژراوه‌، به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌؛ ئه‌گه‌رچی ڕووسیا مانگی ژوئه‌ن ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی سه‌ر ڕه‌قه‌ کوژراوه‌.

پێنتاگۆن له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: وه‌ک دیاره‌ سه‌رۆکی داعش دواین جار له‌ ساڵی ۲۰۱۴ و له‌ مزگه‌وتی نووری بیندراوه‌ و له‌مه‌ به‌دواش هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌ سه‌ر فه‌رمانه‌کان و به‌ڕێوه‌چوونی داعشدا نه‌بووه‌.

ماتیس وتی: من له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ به‌‌غدادی زیندووه‌ و ته‌نیا کاتێک باوه‌ڕ ده‌که‌م به‌غدادی مردووه‌ که‌ پێچه‌وانه‌که‌ی بسه‌ڵمێت.

ئه‌و جه‌ختی کرد: به‌ هۆی زۆر هۆکاره‌وه‌ ئێمه‌ له‌ دوای به‌غدادین چون ئه‌م که‌سه‌ دژی ئه‌مریکا شه‌ڕی ڕاگه‌یاندووه‌.

News Code 11386

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =