بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە حەڕیەت، فەتحوڵا گولەن، سەرۆکی بزوتنەوەی گولەن لە میانەی گفتوگۆیەک ڕایگەیاند کە بە ئەگەری زۆر گرووپێکی لائیک و ناسیۆناڵیستی تورکیا لە پشت کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیاون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گولەن لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی مسری ئەلیەوم سەبارەت بە کودەتاکەی ساڵی پاری تورکیا وتی: نارکرێت بە دڵنیاییەوە بڵێین کە ئەم کودەتایە لە لایەن کێیەوە ئەنجام بووە. یان ئەوەی گرووپێکی دیاریکراو تۆمەتبار بکرێت. بەڵام بە ئەگەری زۆر ئەم کودەتایە لە لایەن ڕێکخراوێکی ناسیۆناڵیستی تورک و لائیکەوە ئەنجام بووە.
ئەو زیادی کرد: من بەش بە حاڵی خۆم شەوی کودەتاکە ئەم کارەم ئیدانە کرد، هەروەها داوام کردووە کە لایەنێکی نێونەتەوەیی و تورکیا پێکەوە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکەن کە ئایا بزوتەوەی گولەن دەستی لەم کارەدا بووە، بەڵام ئەردۆغان قبوڵی ناکات.
ئەو سەبارەت بە هەڵبژرادنی ئەردۆغان وتی: من ڕێز لە هەڵبژاردنی خەڵکی تورکیا دەگرم تەنانەت ئەگەر شوانێکیش بێت. بەڵام کێشە ئەوەیە کە ئەردۆغان وەک دیکتاتۆر ههڵسوکهوت دەکات و ڕێکخراوی دادی تورکیای خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی.
ئەو لە کۆتاییدا وتی: ئەگەر دۆناڵد ترامپ بیەوێت من ڕادەستی تورکیا بکاتەوە، ڕێز لەم بڕیارە دەگرم و ڕاناکەم.
بۆچوونی ئێوە