مەرجی هەدەپە بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ جەهەپە

نوێنەرێکی هەدەپە لە پارلمانی تورکیا ڕایگەیاند: قلیچدار ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی جەهەپەی تورکیا دەبێت دان بەوەدا بنێت کە بەشداری کردن لە میتینگی یەنی کاپی هەڵە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە حوڕیەت، ئەتۆغرۆڵ کورکچی، نوێنەری هەدەپە لە پارلمانی تورکیا ڕایگەیاند: پێش مەرجی هاوپەیمانی نێوان هەدەپە و جەهەپە ئەوەیە کە قلیچدار ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی جەهەپەی تورکیا دان بەوەدا بنێت کە بەشداری کردن لە میتینگی یەنی کاپی هەڵە بووە.

ئەم نوێنەرە کوردەی هەدەپە کە لە شاری ئێزمیرەوە هەڵبژێردراوە زیادی کرد: قلیچدار ئۆغڵو بەشداری ئەم میتینگەی کرد و بەم کارە شەرعیەتی بە ئەردۆغان دا، بەر لەوەی کە ئەم هەڵەیە ئاشکرایە ڕاست بکرێتەوە ئەستەمە هاوپەیمانی لە نێوان هەدەپە و جەهەپە دروست ببێت.

ئەو جەختی کرد: ئێمە بێجگە لە هاتنە سەر شەقام و مانەوە لە ماڵەوە رێگەیەکی دیکەمان بۆ دژایەتی ئەم دۆخە بە دەستەوە نەماوە. ئاگادار کردنەوەی خەڵکی تورکیا لەم دۆخەی ئێستە کارێکی یەکجار گرنگە و دەبێت هەوڵ بدەین تاکوو خەڵک بەرەو دژایەتی ئەم دۆخە ئەستەمە ببەین.

ئەو سەبارەت بە پشتیوانی هەدەپە لە ڕێپێوانی داد لە تورکیا وتی: بەشداری کردن لەم ڕێپێوانە بە مانای ئەوە نییە کە هەدەپە لە بیری کردبێت کە جەهەپە بە مەبەستی دەر کردنی نوێنەرەکانی هەدەپە لە پارلمان و دەستگیر کردنیان لە ئەردۆغان و ئاک پارتی پشتیوانی کرد.

News Code 11374

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =