ده‌رهێنه‌رێکی کورد خه‌ڵات کرا

ده‌رهێنه‌رێکی کورد له‌ فستیڤاڵێکی نێونه‌ته‌وه‌یی وڵاتی ژاپۆن خه‌ڵات کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ته‌یمور قادری، ده‌رهێنه‌ری ناسراوی کورد له‌ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نیکۆن له‌ وڵاتی ژاپۆن خه‌ڵات کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ده‌رهێنه‌ری ناسراوی کورد، ته‌یمور قادری که‌ به‌ کورته‌ فیلمی "کاتژمێر" به‌شداری فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نیکۆن له‌ وڵاتی ژاپۆنی کردبوو، خه‌ڵاتی باشترین کورته‌ فیلمی فستیڤاڵه‌که‌ی مسۆگر کرد.

فستیڤاڵی نیکۆن هه‌ر دوو ساڵ جارێک له‌ لایه‌ن کۆمپانیای گه‌وره‌ی نیکۆنه‌وه‌ ساز ده‌کرێت.

شایانی باسه‌ که‌ ڕه‌وتی فیلم دروست کردن له‌ کوردستانی ئێران توانیه‌تی ده‌ستکه‌وتی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی زۆر باش له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا مسۆگر بکات و به‌ ده‌یان هونه‌رمه‌ندی باش له‌م بواره‌دا پێشكه‌ش به‌ هونه‌ری کوردی بکات.

News Code 11354

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =