ئه‌بووبه‌کر به‌غدا چی دیکه‌ فه‌رمانده‌ی داعش نییه‌

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا رايگه‌ياند: خه‌ليفه‌ى داعش ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى ئێستا به‌شدارى له‌ پرۆسه‌ى درووستكردنى بڕيار له‌ ناو رێكخراوه‌كه‌يدا ناكات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ کوردستان ۲۴،له‌ لێدوانێكى كورتى رۆژنامه‌نووسيدا، وته‌بێژه‌كه‌ى پێنتاگۆن وتی: به‌غدادى به‌شدارى هيچ پرۆسه‌يه‌كى رۆژانه‌ بۆ ده‌ركردنى بڕيار نادات و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ مه‌يدانييه‌كانيشدا په‌يوه‌ندى پچڕاوه‌ و  چی ديكه‌ فه‌رمانده‌ى چه‌كداره‌كانى داعش نييه.‌

پێشتر ئه‌بو عه‌لى به‌سرى، سه‌رۆكى شانه‌ى هه‌ڵۆكان و به‌ڕێوبه‌رى گشتيى هه‌واڵگرى و نه‌هێشتنى تيرۆرى عێراق رايگه‌ياندبوو، به‌غدادى هێشتا ماوه‌ و له‌ سووريا نيشته‌جێيه‌.

كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى عێراقى رۆژى ۱۱ى ئه‌م مانگه‌  بڵاويانكردبوويه‌وه‌ گوايه‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادى كوژراوه‌.

پێشتريش له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوودا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا بڵاويكردبويه‌وه‌ كه‌ ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى و ۳۰۰ چه‌كدارى له‌ كۆتايى مانگى ئايارى رابردوودا له‌ سووريا و له‌ ئاكام  هێرشێكى ئاسمانى سوپاى قورسيا كوژراوون.

News Code 11348

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =