گەڵاڵەی ٤ وەزیری ده‌وڵه‌ت بۆ ڕێکخستنی کۆڵبەرەکان

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شووریا ئیسلامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەو کۆمیسیۆنەی لە گەڵ وەزیری ناوخۆی وڵات شرۆڤە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حسێن نەقەوی حسێنی بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی دوانیوەڕۆی سێشەممە ٢٧ ی پووشپەڕ کۆمیسیۆنی خۆی بە بەشداری وەزیری ناوخۆ و جێگرانی ئەمنیەتی و مافه‌وانی و کاروباری مەجلیس و نوێنەرانی ئینتزامی و سنووره‌وانی چەند باسێکی ڕوون کردەوە.

وەزیری ناوخۆ لە وەڵامی بیگلەری نوێنەری سەقز وبانە سەبارەت بە ڕێکخراوە دراوی و ئابوورییەکان سەبارەت بە دۆخی کۆڵبەرەکانی وتی: وەزارەتی وڵات بۆ کوردستان هەوڵی زۆری داوە و باسی ڕێکخستنی کۆڵبەرەکان هاتە ناو دەوڵەتەوە و گەڵاڵەیەکیش بە واژۆی ٤ وەزیر کۆکراوه‌ته‌وه‌ و ڕادەستی دەوڵەت کرا کە ئەگەر بگاتە ئاکام، هەنگاوێکی ئەرێنی دەنرێت.

نەقەوی حسێنی وتی: بەم حاڵەوە بڕیار بوو هەر لەم پێوەندیەدا چەند کۆبوونەوە بەڕێوە بچێت و کۆمیسیۆنیش ئه‌م بابەتە پێوشوێنگیری بکات و بەم جۆرە بیگلەری لە وەڵامی وەزیر قانع بوو.

News Code 11343

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =