هه‌رگیز سووریا بەجێناهێڵم

کوڕه‌که‌ی به‌شاری ئه‌سه‌د هیوای خواست هه‌رچی زووتره‌ شه‌ڕ له‌ سووریا ته‌واو بێت و به‌ڵێنی دا هه‌رگیز وڵاته‌که‌ی به‌جێناهێڵێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، حافز به‌شار ئه‌سه‌د، کوڕی سه‌رۆک کۆماری سووریا که‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ ئۆله‌مپیادی ماتماتیکی جیهانی له‌ به‌ڕازیل به‌شداری کردووه‌ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی گلۆبۆ وتی: من باشترین ئه‌ندامی هه‌ڵبژارده‌ی سووریا له‌م کێبه‌رکێیانه‌دا نیم، منیش یه‌کێکم وه‌ک ئه‌وانی دیکه‌ و هیچ جیاوازییه‌کم له‌گه‌ڵ هاونیشتمانییه‌کانمدا نییه‌ و وه‌ک ئه‌وانیش هه‌رگیز وڵاته‌که‌م چۆڵ نه‌کردووه‌ و له‌ سووریا ده‌ژیم و ئاسه‌واره‌کانی شه‌ڕیش کاریگه‌ری به‌سه‌رمه‌وه‌ هه‌بووه.

ئه‌و زیادی کرد: شه‌ڕ له‌ سووریا ناوخۆیی نییه‌ به‌ڵکو شه‌ڕێکه‌ بۆ ئازاد کردنه‌وه‌ی سووریا، وڵاته‌که‌م هه‌رگیز بێ هیوا نه‌بووه‌ و به‌رده‌وام یه‌کگرتوون له‌ به‌رانبه‌ر دوژمنه‌کان، هیوادارم له‌مه‌ به‌دوا شه‌ڕ ئه‌وه‌نده‌ نه‌خایه‌نێت، به‌ڵام ئه‌م کێشانه‌ کاتی زیاتری پێویسته‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردن.

کوڕه‌که‌ی به‌شاری ئه‌سه‌د جه‌ختی کرد: منیش وه‌ک منداڵێکی ئاسایی له‌ سووریا ژیاوم و گه‌وره‌ بووم، ده‌مه‌وێت له‌ داهاتوودا ببمه‌ ئه‌ندازیار به‌ڵام هێشتا لقی تایبه‌ته‌م هه‌ڵنه‌بژاردووه. خه‌ڵک شتی زۆر له‌ سه‌ر سه‌رۆک کۆماری ده‌ڵێن به‌ڵام ئه‌وان ڕاستییه‌کان نابینن و ئه‌م قسانه‌ ڕاست نین.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ دیمه‌شق وتی: زۆربه‌ی ناوچه‌کانی دیمه‌شق ئه‌منه، به‌ڵام شه‌قامیش هه‌یه‌ که‌ هێشتا مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێت کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بێت.

News Code 11338

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =