چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی سووری ڕایانگه‌یاند؛

شه‌ڕی سه‌ختی نێوان کوردی سووریا و تورکیا ده‌ستی پێکرد

ناسەی هەواڵ: 4033757 -
چه‌ند مێدیایه‌کی سووری له‌ ده‌ست پێ کردنی هێرشی قورسی هێزه‌کانی سه‌ر به‌ تورکیا له‌ دژی کوردی سووریا له‌ ده‌ورووبه‌ری حه‌ڵه‌ب هه‌واڵیان داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕه‌ئیول یه‌وم، سه‌رچاوه‌ سوورییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی سه‌ر به‌ تورکیا هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گاکانی هێزه‌کانی کوردی سووریا.

ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ ئاماژه‌ ده‌ده‌ن که‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا له‌ باکووری حه‌ڵه‌ب و ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ به‌ خه‌ستی تۆپباران کراوه‌. ئه‌م تۆپبارانه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌کانی سه‌ر به‌ تورکیا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی په‌یه‌ده‌ له‌ گوندی عه‌ین ده‌قنه‌ که‌ ده‌کوێته‌ ده‌ورووبه‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی مه‌نگ له‌ مه‌رعه‌ناز.

سه‌رچاوه‌ سوورییه‌کان زیادیان کرد: ئامانجی ئه‌م هێرشانه‌ پێشڕه‌وی کردن له‌و ناوچانه‌یه‌ که‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریایه‌ و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کیش باسی کوژراو و برینداره‌کانی ئه‌م شه‌ڕانه‌ ده‌که‌ن.

تورکیا ده‌یه‌وێت له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا ناوچه‌ی مارع تاکوو ده‌یر جه‌ماڵ کۆنترۆڵ بکات و دواجار به‌ره‌و شاری عه‌فره‌ین به‌ڕێ بکه‌وێت.

هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ شاری ڕه‌قه‌ له‌ حاڵی پێشڕه‌وییدان و تورکیا به‌م هێرشانه‌ ده‌توانێت کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌ر ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ دابنێت.

شایانی باسه‌ که‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ پشتیوانی ده‌کرێن و تورکیا له‌ پڕچه‌ک کردنی کوردی سووریا نیگه‌رانه‌.

ناردنی بۆچوون

2 + 5 =