له‌ موسڵ؛

ژنه‌ مه‌ترسیداره‌که‌ی داعش ده‌ستگیر کرا

ناسەی هەواڵ: 4033206 -
ئه‌حلام ناوی یه‌کێک له‌ مه‌ترسیدارترین ژنه‌کانی ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی داعشه‌ که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه‌ ده‌ستگیر کرا؛ ئه‌و فه‌رمانده‌ی ژنه‌کانی ناو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق توانیانه‌ یه‌کێک له‌ مه‌ترسیدارترین ژنه‌کانی ناو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر بکه‌ن.

ئه‌م ژنه‌ ناوی ئه‌حلامه‌ و خه‌ڵکی گوندی حود له‌ ناوچه‌ی قه‌یاره‌ی سه‌ر به‌ شاری موسڵه‌. برای ئه‌حلامیش یه‌کێک له‌ ئه‌ندامه‌ ناسراوه‌کانی داعش بوو که‌ پێشتر کوژرابوو.

ئه‌م ئه‌ندامه‌ مه‌ترسیداره‌ی داعش له‌ له‌ نزیک پردێک که‌ به‌شی ڕاست و چه‌پی موسڵ پێکه‌وه‌ گرێده‌دات ده‌ستگیر کراوه‌. به‌ پێی زانیارییه‌کان ئه‌حلام له‌ دوای ڕووخانی ڕژیمه‌که‌ی سه‌دام، په‌یوه‌ندی به‌ ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک ئه‌لقاعیده‌ ده‌کات. دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعشیش به‌ نه‌‌هێنی په‌یوه‌ندی به‌م تیرۆریستانه‌وه‌ ده‌کات و زانیاری له‌ سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ ڕاده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش ده‌کرد.

باوکی ئه‌حلام که‌سێکی خانه‌نشینی سه‌ر به‌ هێزی پۆلیسی عێراقه‌ و ئه‌حلام هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆ به‌ داعشه‌وه‌ ده‌کات و ساڵی ۲۰۱۶ به‌ فه‌رمی ده‌چێته‌ ناو کاروباری ئیداری ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌. 

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی سه‌باح ئه‌حلام له‌ دوای ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ به‌ نه‌هێنی و له‌ناو ئاوه‌ره‌کانی موسڵ له‌ شاری موسڵ ڕابکات، به‌ڵام هێزه‌کانی عێراق ده‌یانسنه‌وه‌ و ده‌ستگیری ده‌که‌ن.

ناردنی بۆچوون

6 + 7 =