زانایەکی ناسراوەی ئێرانی کۆچی دوایی کرد

مەریەم میرزا خانی، هەڵکەوتەی ئێرانی بواری بیرکاری پاش ماوەیەک تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مریەم میرزا خانی کە ماوەیەکە تووشی شێرپەنجە بووە لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا خەوێندرابوو.

فیرووز نادری، توێژەری ناسا بەیانی ئەمریکا پۆستێکی لە لاپەڕەی ئینستا گرامەکەی دانا و هەواڵی کۆچی دوایی ئەم زانایەی داوە.

 مریەم میرزا خانی لە دایک بووی ۱۳ی گوڵانی ۱۳۵۶ی تارانە و زانایەکی بیرکاری زۆر ناوازە بووە و مامۆستا بووە لە زانکۆی ئێسنفۆردی ئەمریکا.

ئەو لە ساڵی ۲۰۱۴ بە هۆی تێزێکی بیرکاریەوە میدالیای فیڵدزی جیهانی بردووەتەوە.

ئەو یەکەمین ژنی جیهان و یەکەمین ئێرانی براوەی خەڵاتی فیڵدزە. 

News Code 11258

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =