زانیاری نوێ له‌سه‌ر گه‌ردوون

لێکۆڵیەنەوەیەکی نوێ نیشانی دەدات ئەگەری هەیە گۆیه‌کانی کۆمەڵەی هەتاو لەبری نێزەک لە تۆپزی قوڕینه‌ی گەورە پێک هاتبێتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپەیس، دەسکەوتی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ زانیاری ئێمە لە چۆنیەتی پێکهاتنی زەوی و گۆیه‌کانی تری کۆمەڵەی هەتاو بگۆڕێت.

لە حاڵێکدا لێکۆڵەران بە گشتی لە سەر ئەو باوەڕەن کە گۆیەکان لە نێزەک پێک هاتوون، لێکۆڵەرانی زانکۆی کوترین و ئەنیستیتۆی زانستی گۆیەکان بەم ئاکامە گەیشتوون کە ئەگەری هەیە ئەوانە لە تۆپزی قوڕینه‌ پێک هاتبێتن.

بە پێی ئەو لێکۆڵینەوە ئەگەری هەیە دانەکانی سەهۆڵی خۆڵ و خاکی کاکێشانی لە ساڵە سەرەتاییەکانی پێک هاتنی کۆمەڵەی هەتاو لە ژێر کاریگەری ڕادیۆئەکتیڤ توابێتنەوە. بەم پێیە هه‌ساره‌کان لە ئاو و خۆڵ و خاک دروست بوونە کە مادەی سەرەتایی پێکهاتنی گۆیەکان بوونە.

لێکۆڵەران لە سەر ئەو باوەڕەن نیزکەی کەربۆن کەندریتی، مادەی سەرەکی پێکهێنانی گۆیەک وەکوو زەوی بوونە.

News Code 11257

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =