وردەکاری نوێ لە سەر ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر

یەکێک لە ئەندامانی پێشووی ڕێکخراوی سیا دەریخست کە سیا زانیاریی زیاتری لە سەر هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ بە دەستەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یۆر نیوز وایر، مالکوم هاوارد لە ئەندامانی پێشووی ڕێکخراوی سیا، کە لە سەر تەختی نەخۆشیدایە و ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانەیەک لە نیوجێرسی ئەمریکا براوەتەوە ماڵەوە لە دەوری خۆی و ڕێکخراوی سیا لە لەناو بردنی کۆنترۆڵ کراوی بینای سێهەمی تاوەرە بازرگانییە جیهانییەکان لە هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ قسەی کرد.

ناوبراو پاگەندەی کردووە کە لە تەقینەوەی بینای ژمارە ٧ ی ناوەندی بازرگانی جیهانی ئەمریکا، سێهەمین بینایەک کە لە ڕۆژی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ ڕووخا، دەستی هەبووە.

هاوارد کە ماوەی ٣٦ ساڵ بۆ ڕێکخراوی سیا خزمەتی کردووە لە قسەکانیدا وتوویە کە بە هۆی پێشینەی نەژیارڤانییەوە و هەروەها پێشینەیەک کە لە کاری ڕووخانی بیناکاندا هەیبووە لە لایەن بەرپرسە باڵاکانی سیاوە ناچار کراوە تا لە سەر پڕۆژەی ڕووخانی بینای سێهەمی تاوەرە بارزرگانییە جیهانییەکان کار بکات.

پێش لە ئەمەش لەری سیلڤێرستین سەرمایەداری ئەمریکی، ڕایگەیاندبوو کە لە ئاپی ٢٠٠٠ەوە واتا یەک ساڵ و نیو پێش ئەو ڕووداوە، داڕشتنی بینای نوێی WTC-۷ دەستی پێ کردبوو.

News Code 11253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =