به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، هادی عامری، سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌دری عێراق ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ وڵام دانه‌وه‌ی خواستی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا هاتنه مه‌یدان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌و جه‌ختی کرد: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی گیان فیدایایی زۆریان کردووه و زۆربه‌یان شه‌هید بوون یان ئه‌سیرن و بڕێکی زۆریش که‌م ئه‌ندام بوون.
ئه‌و جه‌ختی کرد: پیلانی زۆر بۆ دژایه‌تی کردنی حه‌شدی شه‌عبی له داهاتوودا ئاماده کراوه.
عامری هه‌روه‌ها وتی: بڕێک به‌رده‌وام ده‌ڵێن که عه‌بادی له کاتی خوێندنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئازاد بوونی شاری موسڵ ناوی حه‌شدی شه‌عبی نه‌هێناوه. نابێت زوو بڕیار بده‌ین. من دڵنیام که ناوی حه‌شدی شه‌عبی به هه‌ڵه ئاماژه‌ی پێنه‌کراوه.
ئه‌و له کۆتاییدا وتی: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ڕازانه‌وه و پیاهه‌ڵدان نه‌هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانه‌که، من دڵنیام که حه‌یده‌ر عه‌بادی به ته‌واوی پشتیوانی له هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌کات.
Your Comment