جێگری والی حه‌ویجه‌ خۆی وه‌ک خه‌لیفه‌ی داعش ناساند

سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی به‌ ئاماژه‌ به‌م بابه‌ته‌ که‌ والی داعش له‌ حه‌ویجه‌ خۆی به‌ خه‌لیفه‌ی داعش ناساندووه‌ وتی: ناکۆکییه‌کان و بێ سه‌روبه‌رییه‌کی زۆر له‌ ناو داعشدا هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌، جه‌بار مه‌عموری یه‌کێ له‌ فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق وتی: به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئێمه‌ که‌وتوون، ئه‌بو هه‌یسه‌م عوبه‌یدی، جێگری والی حه‌ویجه‌ خۆی وه‌ک خه‌ڵیفه‌ی نوێی داعش ناساندووه‌ و ئه‌مه‌ش دوای ڕاگه‌یاندنی کوژرانی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی بووه‌.

مه‌عموری جه‌ختی کرد: عوبه‌یدی یه‌کێکه‌ له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ دیاره‌کانی داعش و به‌ هاوڕیی ده‌ که‌سی سه‌ر به‌ خۆی به‌ره‌وه‌ ڕۆژئاوای حه‌ویجه‌ ڕۆیشتووه‌ و له‌ یه‌کێک له‌ گونده‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ جێگیر بووه‌ و ئاماده‌یه‌ تاکوو له‌ پێناو خه‌ڵیفه‌بوون شه‌ڕی چه‌کداری بکات.

ئه‌و زیادی کرد: حه‌ویجه‌ له‌ ئان و ساتی شه‌ڕی خوێناوی داعشییه‌کان دایه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ سه‌ر هه‌ڵبدات قورس ترین شه‌ڕی ناوخۆی داعشییه‌کان له‌ ژوئه‌نی ۲۰۱۴وه‌ ده‌بێت.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌واڵی مردنی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی بووه‌ته‌ هۆی ناکۆکی زۆر له‌ نێو ئه‌ندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و به‌ ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌مه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا په‌ره‌ی زیاتر ده‌سێنێت و داعش بۆ چه‌ند لقک دابه‌ش ده‌کات و شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌ست پێ ده‌کات.

News Code 11211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =