۲۲۰ لە سەد بودجه‌ی بانه‌ زیادی کردووە

شاره‌داری بانه‌ ئاماژه‌ی به‌ بودجه‌ی ئه‌م شاره‌ کرد و وتی: بودجه‌ی شاره‌وانی بانه‌ له‌ ساڵی ۹۴ به‌ نیسبه‌ت ساڵی ۹۳ له‌ سه‌دا ۲۲۰ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی په‌ره‌ی زیاتری شاره‌که‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بابه‌ک ڕوسته‌م پوور ئێواره‌ی شه‌مه‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی وتی: به‌ پێی به‌رز بوونه‌وه‌ی خێرا و بێ پلانی دانیشتوانی شاری بانه‌ کێشه‌کانی به‌شی شاریگه‌ری شاره‌که‌ زیادی کردووه‌ و به‌داخه‌وه‌ ژێرخانی شاریگه‌ری پێویستیش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بوونی نییه‌ و ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگه‌کانی زیاتر کردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ئابووری شاری بانه‌ بووه‌ته‌ هۆی سه‌ره‌کی زیاد بوونی دانیشتوانی شاره‌که‌. ته‌نانه‌ت له‌ شاره‌کانی دیکه‌شه‌وه‌ خه‌ڵک بۆ کار و پیشه‌ دێنه‌ شاری بانه‌.

شاره‌داری بانه‌ وتی: بۆ ئێمه‌ ئه‌نجام دانی گه‌ڵاڵه‌ زانستییه‌کان له‌ یه‌که‌مایه‌تیدا ده‌بێت و لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ ئاستی شاریگه‌ری بانه‌ ده‌که‌ین تاکوو پلانێکی تۆکمه‌ بۆ په‌ره‌دان به‌ شاره‌که‌ و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان ئاماده‌ بکرێت.

ڕوسته‌م پوور وتی: بودجه‌ی بانه‌ له‌ ساڵی ۹۳ به‌ پله‌ی ۱۳ ملیار ته‌مه‌ن گه‌یشتووه‌ و له‌ ساڵی ۹۴یش بۆ ۳۰ ملیار ته‌مه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه‌. ئێمه‌ وه‌ک به‌رپرس زیاتر له‌ ۷۰ له‌ سه‌دی ئه‌م بودجه‌مان بۆ به‌شی نه‌ژیارڤانی شاره‌که‌ دابین کرد و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ستێن بۆ په‌ره‌دان به‌ پلانه‌کان خۆش ببێت.

شاره‌داری بانه‌ وتی: له‌ ئێستادا ئێمه‌ دوو کێشه‌ی دیکه‌مان هه‌یه‌ که‌ بریتین له‌ ترافیک و زبڵی زۆری شاره‌که‌ که‌ ده‌بێت چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م دوو کێشه‌یه‌ بدۆزینه‌وه‌. ته‌نانه‌ت ئاستی زبڵی بانه‌ له‌ میانگینی وڵات زیاتره‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌ لایه‌ن خودی خه‌ڵکه‌وه‌ کۆنترۆڵ بکرێت و ئاستی زبڵ به‌رهه‌م هاوردن که‌م بکرێته‌وه‌.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا وتی: ساڵی ڕابردوو زیاد له‌ ۴۳۰ دۆنم به‌ قه‌باره‌ی شاری بانه‌ زیاد کراوه‌ و ئێسته‌ خه‌ڵک ده‌توانن به‌ فه‌رمی له‌م زه‌ویانه‌دا خانوو بکه‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها وه‌ک شاره‌وانی بانه‌ جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ ئه‌مه‌ ڕابه‌گه‌یه‌نم که‌ زیاترین بودجه‌مان له‌ ئاستی پارێزگای کوردستان بۆ به‌شی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی شاری بانه‌ ته‌رخان کردووه‌ و چه‌ندین فستیڤاڵی جۆراجۆریشمان پشتیوانی کردووه‌.

News Code 11194

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =