به‌ڵگه‌یەکی نوێ له‌ سه‌ر مردنی به‌غدادی ئاشکرا بوو

هێزه‌کانی عێراق له‌ ڕۆژئاوای موسڵ له‌ یه‌کێک له‌ بنکه‌کانی داعش به‌ڵگه‌یه‌کیان ده‌ست که‌وتووه‌ که‌ تێدا ئاماژه‌ ده‌کات قسه‌ کردن و بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌ مردنی به‌غدادی قه‌ده‌غه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی عێراق به‌ڵگه‌یه‌کین نه‌هێنیان له‌ لای ڕاستی موسڵ ده‌ست که‌وتووه‌ که‌ تێیدا ئاماژه‌ کراوه‌ باس کردن له‌ مردنی به‌غدادی قه‌ده‌غه‌یه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: له‌ به‌ڵگه‌که‌دا جه‌خت کراوه‌ ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌غدادی به‌ڕاست مردبێت، نابێت باسی مردنی بکرێت و ئه‌م کاره‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.

ئامانج له‌م کاره‌ش ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ وره‌ی داعشییه‌کان دانه‌به‌زێت و په‌یوه‌ندی ڕێکخراوه‌یی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ نه‌پچڕێت.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند که‌ داعش له‌ ناکاو قه‌ده‌غه‌ی قسه‌ کردن له‌ مردنی به‌غدادی هه‌ڵگرتووه‌. ئه‌م کاره‌ش وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ داعش پشت ڕاستی بکاته‌وه‌ به‌غدادی له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان مردووه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ زیادی کرد: داعش بۆ قسه‌ کردن له‌ مردنی داعش ۵۰ زه‌ربه‌ قامچی دانابوو، به‌ڵام ئه‌م سزایه‌ ئێسته‌ به‌تاڵ کراوه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵک ده‌توانن به‌ ئازادی له‌سه‌ر مردنی به‌غدادی قسه‌ بکه‌ن.

ڕووسیا ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی شاری ڕه‌قه‌ کوژراوه‌، به‌ڵام گرووپی تیرۆریستی داعش سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌ تاکوو ئێسته‌ هیچ بابه‌تێک بڵاو بکاته‌وه‌، داعش نه‌ هه‌واڵه‌که‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌ نه‌ پشت ڕاستیشی کردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ شاری ته‌لعه‌فه‌ر، کاتێک ئه‌بو قه‌تیبه‌، فه‌رمانده‌یه‌کی داعش باسی له‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی کرد، له‌ پڕ دایه‌ ژێر گریان، ئه‌مه‌ش گومانی ئه‌وه‌ی دروست کرد که‌ به‌غدادی مردووه‌ و تیرۆریسته‌کانی داعش دواتر ئه‌م فه‌رمانده‌ی داعشیان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.

شایانی باسه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی عێراق دوای چه‌ندین مانگ شه‌ڕ و پێکدادان توانی شاری موسڵ به‌ ته‌واوی له‌ ده‌ستی داعش ئازاد بکات و هێزه‌ کوردییه‌کانیش سه‌رقاڵی ئازاد کردنی شاری ڕه‌قه‌ن له‌ سووریا.

News Code 11169

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =