دوایین وێستگەی ڕێپێوانی ٤٢٠ کیلۆمەتری داد لە تورکیا

ڕێبەری پارتی گەلی کۆماریخوازی تورکیا لە بڕیاری خۆی بۆ کۆتایی هێنان بە ڕێپێوانی ٤٢٠ کیلۆمەتری داد و یەکسانی پاش گەیشتن بە ئەستەنبۆڵ هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حوڕییەت، کەماڵ قلیچدارئوغڵوو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریخوازی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، دەیەوێت بە گردبوونەوەیەکی بەرفراوان لە بەردەم یەکێک لە زیندانەکانی ئەستەنبۆڵ کۆتایی بهێنێت بە ڕێپێوانی ٤٢٠ کیلۆمەتریی خەڵکی تورکیا کە لە ئەنقەرەوە بەرەو ئەستەنبۆڵ بوو.

رێپێوانی داد و یەکسانی کە لە سەر هزری کەماڵ قلیچدارئوغڵوو، ڕێبەری پارتی گەلی کۆماریخواز( جەهەپە) لە ناڕەزایەتی بە زیندانی کردنی ئنیس بێربێر ئوگڵوو جێگری ئەو پارتە لە ئەنقەرە دەستی پێ کردبوو پاش نێزیک بە ٣ هەفتە گەیشتە ئەستەنبۆڵ. خەڵکێکی زۆر لە ماوەی ٢٣ ڕۆژدا لە پەرواێزی دەریای مرمرە لە ئەو ڕێپێوانە بەشداریان کرد.

کەماڵ قلیچدار ئوغڵوو ئەو کارەی لە ١٥ی جوون دەست پێکرد. بڕێک ئەویان بە کەسێکی باش، بەڵام ترسەنۆک ناولێدەبرد. هەواڵنێرەکان کە بە ناوی مامە کەماڵ بانگی دەکەن دەیانگوت کەسێک وەکوو ئەو ناتوانێت ببێتە ڕکابەری سیاسەتوانێکی بەهێز وەکوو ئەردۆغان.

زۆر کەس لە سەرەتاوە پێی دەکەنین و دەیانگوت: ڕێ بپێوە مامە کەماڵ، بەڵام ئێستا چاوەدێران دەڵێن ئەو کارە نیشانی دەدات کە ئۆپوزسیۆنی تورکیا بە تەواوی شکستەکانیانەوە هێشتا زیندوون.

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا چەندین جار قلیچدارئوغڵووی تۆمەتبار کردووە کە ئەو ڕێپێوانە پاڵپشتی دەکات لە تیرۆریزم. بەم حاڵەوە دژی ئەو ڕێپێوانە نەوەستایەوە.

News Code 11143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =