دەبێ بۆ یارمەتی کۆڵبەران چارەسەر بدۆزینەوە/ بە داخم

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی دایە بابەتی کۆڵبەری لە پارێزگای کوردستان و بە داخ و ئەسەفەوە وتی: ئەم کارە تاقەت پڕووکێنە و دەبێ بۆ یارمەتیدانیان ڕێگاچارەیەک بدۆزینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ شەمە لە گەڵ کۆمەڵەی نێوان نوێنەرانی کوردستان دیداری کرد.

جەهانگیری بە ئاماژە بە پێشینەی مێژوویی و ڕۆڵ بینینی کوردستان لە پاراستنی سنوورەکانی کوردستان و بەشداریی مانادار لە بوارە جیاوازەکانی وەک هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، وتی: خەڵکی کوردستان مافێکی گەورەیان بە سەر خەڵکی ئێرانەوە هەیە و سەرەڕای بوونی کێشەکانیان، بە ئاگاداریەوە هاتنە سەر سندووقەکانی دەنگدان کە ئەمە نیشانەی گەورەی خەڵکی کوردستانە.

ئەو وێڕای سپاس لە متمانەی خەڵکی کوردستان بە ڕۆحانی زیادی کرد: هیوادارم کێشەکانی ئەم پارێزگایە وەک ڕێگای گوندەکان و گەشەی پیشەسازی و کشتوکاڵ لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی بەڵگەی گەشەی کوردستان بە زووترین کات چارەسەر بێت.

جێگری یەکەمی سەرۆ کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە جوان نییە کە پاش چل ساڵ لە تەمەنی شۆڕش هێشتا بێ بەشی لە هەندێ بەشی وڵات هەبێت، وتی: هەوڵ دەدم پیوشوێنی کێشەکانی بەردەم گەشەی پارێزگای کوردستان دەکەم  تاکوو خەڵکی بەڕێزی ئەم پارێزگایە ڕووداوی باشیان بۆ ڕوو بدات.

جەهانگیری بە جەخت لە سەر ئەوەی کە هەموو بەڵێنەکان کە لە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگای کوردستان دراوە دێتە دی،ڕایگەیاند: پرسە نەتەوەیی، سیاسی و مەزەبییەکان نابێت بێتە لەمپەڕ بۆ چارەسەر کێشەکانی وڵات و پێداویستییەکانی خەڵک.

داواشی کرد کە پارێزگاری کوردستان و نوێنەرانی کوردستان بۆ ڕەخساندنی هەلی بەشداریی کەرتی تایبەت لە گەشەی پیشەیی بە مەبەستی کار و ئیش لە کوردستان هەوڵی زیاتر بدەن.

سەبارەت بە دروست کردنی ژێرخانەکانی وەک تەواوکردنی ڕێگای ئاسن- هەمەدان- سنەی بە ئەرکی دەوڵەت زانی و وتیشی: بە کڕینی فڕۆکەی نوێ ژمارەی گەشتەکان بۆ ناوەندی پارێزگای کوردستان زیاتر دەبێت.

دەوڵەت هیوادارە تا بە پەسەند کردنی ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان لە مەجلیسی  شۆرای ئیسلامی  بەشێک لە پرسە سنوورییەکان لە کوردستان چارەسەر بکات.

ئەوەشی ذووپات کردەوە کە دەوڵەت بۆ چارەسەری ئەم  کێشەیە دەبێ ڕێگایەک بدۆزێتەوە، بە ڕاستی بینینی وێنەی خەڵکی کوردستان کە بۆ بژێوی ژیانی خۆیان کۆڵبەری دەکەن جێگای داخە و دەبێ پلان و گەڵاڵەیەک بخرێتە ڕوو و جێبەجێ بکرێت کە بۆ هەمیشە کۆڵبەری لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری خەڵکی کوردستان کۆتایی بێت.

News Code 11133

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =