ترامپ و ئەردۆغان لە هامبۆرگ کۆبوونەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی گرووپی ۲۰ لە هامبورگی ئەڵمانیا لەگەڵ یەکتر دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادۆڵۆ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوان نەکراودا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ۲۰ لە هامبۆرگ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ هاوتای ئەمریکایی کۆبووەوە. 
 ئەم دیدارە ۲۰ خولەکی خایاندووە بەڵام تا ئێستا ناوەڕۆکەکەی بڵاونەبووەتەوە.

News Code 11129

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =