مام جەلال تاڵەبانی سەردانی ئێران دەکات

بڕیارە سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بێتە تارانی پایتەختی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك)، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو مام جه‌لال به‌سه‌ردانێك بگاته‌ كۆماری ئیسلامی ئێران .

راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی جەلال تاڵەبانی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشکرای کردووە کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی ئێران و بۆ دیدارێکی دۆستانە، هه‌فته‌ی داهاتوو مام جه‌لال به‌سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه‌ له‌سلێمانییه‌وه‌ بەرەو تاران به‌ڕێده‌كه‌وێت.

سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سه‌ردانه‌كه‌ی مام جه‌لال بۆ ئێران سه‌ردانێكی دۆستانه‌یه‌و له‌سه‌ر بانگهێشتی لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامیی ئێران رێكخراوه‌و پێشتریش ئاماده‌كاریی بۆ كراوه‌ .

شیاوی ئاماژەیە کە ۱۷ی دیسامبری ساڵی ۲۰۱۲ جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تووشی جەڵتەی مێشک بوو و پاش چەندین مانگ چاودێری پزیشکی گەڕایەوە سلێمانی و ئەمەش یەکم سەفەری دەرەوەی عێراقی مام جەلالە دوای ئەوەی تۆزێک باری تەندروستی باشتر بووە.

News Code 11122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =