پێش بینی بارزانی لە ئەنجامی ڕیفراندۆمی هەرێم

ناسەی هەواڵ: 4023635 -
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستانی بە ئەرێنی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لەم هەرێمە ناگۆڕدرێت و بەڕێوەدەچێت.

 جەختیشی کرد کە لەگەڵ بەغدا دانوستان دەکەن بۆ ئەوەی لەبارەی سەربەخۆییەوە کێشە دروست نەبێت.

 مەسعوود بارزانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتێرز پێش بینی کردووە کە ئەنجامی ئەم ڕیفراندۆمە ئەرێنی دەبێ و خەڵک دەنگی ئەرێ پێدەدەن.

 شیاوی ئاماژەیە لە ۲۵ ی سێپتەمبەری ئەم ساڵ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ناردنی بۆچوون

2 + 5 =