زانیاری مسکۆ لە سەر هێرشی نوێی کیمیایی لە سووریا

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە زانیارییەکی دەست کەوتووە کە نیشانی دەدات تیرۆریستەکان لە سووریا دەیانەوێت هێرشی کیمیایی نوێ ئەنجام بدەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند کە بە پێی زانیارییەک کە دەستی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کەوتووە، تیرۆریستەکان لە سووریا پلانیان بۆ هێرشی کیمیایی داڕشتووە تا لەو ڕێگایەوە هێرشەکانی ئەمریکا دژی هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا پاساو بدرێت.

ماریا زاخاروا بە ئاماژە بە جێگیر بوونی تاقیگە کیمیایی و جیهازاتی تایبەت بۆ چێ کردنی بۆمبی کیمیایی و گواستنەوەیان لە ڕەقەوە بۆ دەیرولزوور لە لایەن گرووپە تەکفیرییەکانی وەهابی و داعشیەوە وتی: بە ئەگەری زۆرەوە دەتوانیت لە سەر ئەو پیلانە قسە بکرێت.

News Code 11102

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =