کشانەوەی ئەسەد پێش مەرجی چارەسەریی قەیرانی سووریایە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتاریکدا پاگەندەی کرد کە پێش مەرجی چارەسەریی قەیرانی سووریا کشانەوەی بەشار ئەسەدە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا پاگەندەی کرد کە کشانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات پێش مەرجی چارەسەریی قەیرانی سووریایە.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گرووپی ٢٠ سەبارەت بە ناوچە ئەمنەکان لە سووریا لە گەڵ ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا قسە دەکات.

ئەردۆغان سەبارەت بە بەڕێوە چوونی گشت پرسی لە هەرێمی کوردستان وتی: گشت پرسی لە هەرێمی کوردستان هەڵەیە و کوردەکان لە ئەو کارە پەشیمان دەبنەوە.

ئەردۆغان هەروەها لەسەر قەیرانی قەتەریش رایگەیاند کە ئەنقەرە ئامادەیە ئەگەر دۆحە بیەوێت بنکەی سەربازیی خۆی لە قەتەر دابخات.

ناوبراو لە هەمان کاتدا وتی کە ڕیزبەندی ١٣ لایەنەی وڵاتە گەمارۆدەرەکانی قەتەر بەڕێوە ناچێت.

News Code 11098

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =