ئازادی موسڵ دەبێ ببێتە هۆی یەکڕیزی عێراق

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەبێ بە هۆشیاری بەرپرسانی عێراقی و بەهێز کردنەوەی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی تەواویی نەتەوەکان، ئازادی موسڵ، ببێتە هۆی یەکڕیزیی دوو ئەوەندەیی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حەسەن ڕۆحانی دوانیوەڕۆی سێشەممە لە دیدار لە گەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ئیئتلافی نیشتمانی عێراق  وتی: بە سەرکەوتن لە شەڕی موسڵدا هیوادارین ئاسایش، پاوەجێیی و یەکپارچەیی عێراق زیاتر لە رابردوو بێت کە بێ گومان ئەو سەقامگیری و ئاسایشە، بە قازانجی پێوەندیی دوو نەتەوەی ئێران و عێراقە.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە بەهێز کردنەوە و پتەو کردنەوەی پێوەندیی تاران – بەغدا بووە هۆی ئەوەی کە ئێران و عێراق قازانجی هاوبەشیان زیاتر ببێتەوە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە بە دوای پێوەندیی پتەو لە گەڵ دراوسییەکانی بەتایبەتی عێراقە.

عەمار حەکیمیش لە ئەو دیدارەدا بە دەسخۆشی لە پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەوڵەت و نەتەوەی عێراق بە تایبەتی لە شەڕ دژی داعش، وتی: ئازاد کردنی موسڵ بووەتە هۆی بەهێز کردنەوەی یەکپارچەیی نەتەوەیی لە عێراق.

حەکیم هەروەها جەختی کردە سەر زەروورەت و پتەوکردنەوەی زیاتر لە ڕابردووی  پەیوه ندی نێوان تاران و بەغدا.

News Code 11073

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =