دابەش کردنی عێراق تەنیا بە قازانجی زایۆنییەکانە

سەرۆکی مەجلیسی باڵای عێراق لە دیدار لە گەڵ سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، وتی: عێراق دەورێکی گرنگی لە ناوچەکە هەیە و نابێت بە بەرەو دابەش کردن بڕوات چون ئەم قازانجە زایۆنیزمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە خانووی مکەت، عەلی لاریجانی ڕۆژی ڕابردوو لە دیدار لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی مەجلیسی باڵای عێراق ئاشکرای کرد: ئایەتوڵڵا سیستانی لە شکستی تیرۆریستە تەکفیرییەکانی موسڵ دەورێکی گرنگی هەبوو. کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە لە پاڵی نەتەوەی عێراق بووە تا تێپەڕاندنی قەیرانەکان و هیوادارین کە ئەو وڵاتە بتوانێت هەرچی خێراترە بە ئاوەدان کردنەوەی وڵات دۆخی قەیراناوی ئیستا تێبپەڕێنێت.

سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی زیادی کرد: داعش گورزێکی قورسی لە عێراق خواردووە و ئەو وڵاتە ئەبێ بە ئەو سەرکەوتنە پاشماوەی ڕێگاکە بە بیرەوە بڕواتە پێشەوە تا بتوانێت قەیرانەکانی پاش شەڕیش بە سەرکەوتنەوە تێبپەڕێنێت.

لاریجانی بە پێی پێوەندیی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق وتی: بەستێن بۆ بەربڵاو کردنەوەی هاوکارییەکان بوونی هەیە کە بە چارەسەر کردنی لەمپەرە بانکییەکان گەیشتن بە ئەو مەبەستە ئاسانتر دەبێتەوە.

بوونی داعش لە ناوچەکە هەلێکی ڕەخساند بۆ وڵاتە پێوەگلاوەکان

سەرۆکی مەجلیسی باڵای عێراقیش وتی: ئێمە هەمیشە جەختمان لە سەر ئەو خاڵە کردووە کە ئەگەر لە عێراق و سووریا لە گەڵ داعش شەر نەکەین ئەبێ لە سەرتانسەری جیهاندا لەگەڵیان ڕووبەڕوو ببینەوە. راوێژدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ شەڕ دژی داعش زۆر یارمتی عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەی دا و ئەو سەرکەوتنانە کە ئێستا لە موسڵ دەیبینین ئاکامی هەر ئەو هاوکاریی و یەکڕیزیەیە کە لە نێوانی ئێمەدایە.

سەید عەمار حەکیم وتی: تەنانەت لە بەشێکی بچووک لە عێراق کە پێیان وا بوو داعش مافەکانیان دابین دەکات، ئێستاکە تێگەیشتوون کە توندڕەوی ئەو گرووپە تەکفیرییە ناتوانێت یارمەتییان بدات و تەنیا یەکڕیزی نێوان خودی نەتەوەی عێراقە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە عێراقێکی بەهێز دروست ببێت و خەڵکەکەی بگەنە مافەکانیان.

سەید عەمار حەکیم سەرۆکی مەجلیسی باڵای عێراق : ڕژێمی زایۆنی هەمیشە بە دواوی ئەوەوە بووە کە بنکەیەکی جیدیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەبێت و هەر بەم بۆنەوە پاڵپشتی دەکات لە ڕێفراندۆم و دابەش کردنی عێراق و دروست کردنی دژایەتی لە نێوان خەڵکی عێراقدا.

سەرۆکی مەجلیسی باڵای عێراق وتی: هەر شوێنێک کە داعشی تێدا بووە بووەتە کەلاوە و خەڵکەکەی ئاوارە بوونە و دژایەتی سیاسی لە نێوان ڕێبەرەکانیان دروست بووە.

ناوبراو وتیشی: تەنانەت ئەو وڵاتانە کە دەیانەویست پاڵپشتیی گرووپە تیرۆریستییەکان بکەن و دەیانەویست کەڵکی سیاسی لێ وەربگرن، ئێستا خۆیان تووشی کێشەی جیدی هاتوون. چونکوو خەڵکی ئێمە بە فەرهەنگی جیهادییەوە بە باسی توانیان داعشییەکان شکست بدەن بەڵام وڵاتانی دیکە ئەو تواناییەیان نیە و ئێستا کە داعش لە عێراق ڕووی لە لەناسچوون کردووە، کەوتوونەتە بیری بیابانی میسر، لیبیا، یەمەن، ئەفغانستان، پاکستان و ئۆردۆنەوە.

عەمار حەکیم زیادی کرد: بەڵام ئەم سەرکەوتنەسەربازییە نابێت کێشەکانی بەردەممان لە بیرمان بباتەوە. پرسی یەکپارچەیی عێراق زۆر گرنگە. ئەگەر عێراق دابەش ببێت قەد بەقازانجی ئەو وڵاتە نییە و کورد، شیعە و سوننە ئەبێ بە شێوەی یەکپارچە و لە ژێر ئاڵایەکدا ببن.

ناوبراو وتیشی: دابەش کردنی عێراق تەنیا لە ئەو وڵاتە نییە بەڵکوو تەواوی ناوچەکە دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە و بە قازانجی کەسانێک کۆتایی دێت کە هەمیشە بە دوای دژایەتی لە نێوان کورد و شیعەوە بوونە. ڕژێمی ئیسراییل هەمیشە بە دوای ئەوە بووە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بنکەیەکی جیدیی هەبێت و هەر بەم بۆنەشەوە پاڵپشتی دەکات لە بەرێوە چوونی ڕێفراندۆم و دابەش کردنی عێراق و دروست کردنی دژایەتی لە نێوان خەڵکی عێراق.

سەرۆکی مەجلیسی باڵای عێراق وتی: عێراق ئێستا لە دۆخی دوای ئازاد کردنی موسڵە و دۆخێکی نوێیە و ئەبێ بە پلان داڕێژی و گەلالایەک بۆ ئەم دۆخە هەبێت و هاوکاریی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت یارمەتییەکی زیاد لە ئەو بوارەوە بێت.

ناوبراو ئاشکرای کرد: ڕوانگەی ئەمنیەتی لە ناوخۆی عێراق ئەبێ بەهێز بێت تا دووبارە داعش نەتوانێت خۆی بەهیز بکاتەوە و بە شێوەیەکی دیکە سەر هەڵبداتەوە و پرسێکی دیکە داڕشتنی پرۆسەیەکی سیاسی نوێ و باسی ئاشتیمان لە بەردەمدایە چونکوو نامانەوێت وڵاتانی دیکە پلانمان بۆ دابڕێژن و بەختەوەرانە شوورای ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان یە وگەڵاڵەیەیان پەسەند کردووە. پرسیکی دیکە کە لەبەر چاوی ئێمەیە باسی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی و خزمەتگوزارییە کە لە بەر چاوی دەسەڵات و خەڵکە.

عەمار حەکیم لە درێژەدا بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە وتی: عێراق ١٠ مانگی دیکە هەڵبژاردنی لەبەردەم دایە کە ئەو هەڵبژاردنە ستراتیژیی ١٠ ساڵی داهاتوو دیاری دەکات و ئەبێ بۆ ئەو هەڵبژاردنە هەر لە ئێستاوە پلانی بۆ دابڕێژین.

News Code 11070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =