بوونی مونافقەکان لە فەڕەنسا قبووڵ ناکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی مونافقین لە پاریس وتی: ئێمە ڕەخنەمان لە هەڵسوکەوتی فەڕەنسا هەیە؛ چونکوو ئەو رێکخراوەیە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و بۆ ئێمە قبووڵ ناکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵات لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بەرەنگار بوونەوەی خۆڵبارینەکان کە لە تاران بەڕێوەچوو، سەبارەت بە کۆبوونەوەی مونافقین لە پاریس وتی: ئەوە خاڵێکی ڕەشە لە پێوەندی لە گەڵ فەڕەنسا و پرسێکی جیدی نییە.

وتیشی: لە ڕاستیدا لە ساڵی ١٣٦٠ کە هەلویستی رێکخراوی مونافقین هەڵوێستێکی توندتر بوو و دەستیان دایە کاری چەکداری و کاری تیرۆریستییەوە و چوونە فەرەنسا و هەموو ساڵێک ئەو کۆبوونەوە بەڕێوە دەبەن و شتێکی نوێ نییە کە ئەمساڵ و لە کاتی سەفەری زیریفدا بەرێوە چووبێت.

جەختیشی کرد کە کۆبوونەوەی مونافقەکان لە پاریس بۆ ئێران مایەی قبووڵ کردن نییە و ڕەخنەمان لە دەوڵەتی فەرەنسا هەیە لەمبارەوە.

News Code 11051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =