جێگره‌وه‌ی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی دیاری کرا

جه‌بار مه‌عموری ڕایگه‌یاند که‌ جێگره‌وه‌ی خه‌لیفه‌ ساخته‌که‌ی داعش خه‌ڵکی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارسه‌ و هێرشه‌کانی داهاتووی داعشیش له‌م وڵاتانه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، جه‌بار مه‌عموری، یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌ باڵاکانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌باره‌ت به‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی قسه‌ی کرد.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: به‌ پێی زانیارییه‌کان له‌ ئه‌گه‌ری کوژران یان ئه‌سیر بوونی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ ساخته‌که‌ی داعش، جێگره‌وه‌که‌ی خه‌ڵکی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس ده‌بێت چوون ئه‌ندامانی سه‌ر به‌م وڵاتانه‌ کاریگه‌ری زۆریان به‌سه‌ر ڕێکخراوی داعشدا هه‌یه‌.

فه‌رمانده‌که‌ی حه‌شدی شه‌عبی زیادی کرد: به‌غدادی ئه‌م ڕۆڵه‌ گه‌وره‌ی به‌ عه‌ره‌به‌کانی ئه‌م وڵاتانه‌ داوه‌. چون ئه‌وان سه‌ر به‌و وڵاتانه‌ن که‌ بیرۆکه‌ی داعش تێیدا سه‌ری هه‌ڵداوه‌. هێرشی داهاتوویی داعشیش له‌ ئه‌گه‌ری شکستی ته‌واو له‌ عێراق، له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس ئه‌نجام ده‌بێت.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: به‌ پێی زانیارییه‌کان به‌غدادی له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌ هه‌زران لاینگری خۆی له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس بۆ سووریا و عێراق گواستووه‌ته‌وه‌ و فه‌رمانی داوه‌ تاکوو ئه‌مانه‌ ئه‌ندامی زیاتر له‌م وڵاتانه‌وه‌ وه‌ربگرن.

مه‌عموری وتی: هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌بی به‌ تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی ته‌نیشت که‌نداوی فارس له‌ هێرشه‌کانی داعش پارێزراو نابن، ئه‌مه‌ش پیلانی وڵاتانی جیهانییه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین که‌ سه‌ره‌تا له‌ عێراق و سووریادا به‌ڕێوه‌ چوو.

News Code 10992

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =