ئێران پێبەندی بەرجام بووە

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە کاری ئێران لە بواری بڕیارنامەی ٢٢٣١ ڕایگەیاند ئێران پێبەندی تەواوی بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا سەبارەت بە کاری ئێران لە بواری بڕیارنامەی ٢٢٣١ وتی: ئێران پێبەندی تەواوی بەڵێنەکانی لە بەرجام بووە.

ناوبراو وتی: بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بە پێی هەفت ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەڵەتی وزەی ناڤۆکی هەروا ئاشتی خوازانەیە و زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش و نوێنەری یەکێتی ئەورووپا کارەکانی ئێران لە چوارچێوەی بەرجامیان باش وەسف کردووە.

بەم حاڵەوە، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نا مووشەکی بوونی بەڵێنەکانی ئێران لە ژێر ناوی بەرجام زانیاریی هەیە، بە دان پێدا نان بە بوونی دژایەتیگەلێک لە سەر شێوەی شرۆڤەی مادەگەلی پێوەندیدار بە سنووردار کردنی بەرنامەی مووشەکی ئێران بە پێێ بەڵگەی بەرجام، لە ئێران داوای کردووە کە لە تاقی کردنەوەی مووشەکی باڵستیک خۆی ببوێرێت.

ئەمە لە حالێکدایە کە بڕیارنامەی ٢٢٣١ تەنیا لە ئێران داوای کردووە کە لە بواری مووشەکی باڵستیک بە توانای بار گواستنەوەی کڵاوەی ناڤۆکی چالاکی نەکات. لە لایەکی تریشەوە ئێرایش چەندین جار ڕایگەیانددووە کە چەکی ناڤۆکی، لە بەرنامەی سەربازی – بەرگری ئەو وڵاتە هیچ جێگایەکی نییە.

News Code 10989

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =