ئەفسەرانی سەدام لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەرکران

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەفسەرانی بەجێماو لە سەردەمی ڕژێمی سەدام، دیکتاتۆری ڕووخاوی لەو وەزارەتە دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە لیستێک ناوی بڵاو کردووەتەوە ئەوانە ئەو ئەفسەرانەن کە لە دەزگای هەواڵگری سەدامدا خزمەتیان دەکرد و بەم زووانە لە وەزارەتی دەرەوەی دەر دەکرێن.

ناوبراو جەختی کرد کە ئەو باسە پێوەندیی بە بەندیواری کەسە ناوبراوەکان لە گەڵ حزبی بەعس نییە و ئەگەر بەس لە بەر پێوەندیی ئەوان لە گەڵ حزبی بەعس بێت سەدان کەس لە فەرمانبەرانی وەزارەتی دەرەوە ئەبێ دەر بکرێت.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتی: لیستی ناوەکان بریتین لە هەندێ لەو کەسانە کە ئەندامێتیان لە ڕێکخراوی هەواڵگری سەدامدا سەلمێندراوە و هەروەها بڕێ لە فیداییەکانی دیکتاتۆری لەناو چوو.

یاسای بنەڕەتی عێراقیش جەخت دەکات لە سەر نەبوونی ئەو کەسانە لە پۆستە هەستیارەکان بەتایبەتی وەزارەتی دەرەوە کە دەورێکی گرنگ لە دەسەڵات دەگێڕێت بەڵام هوشیار زیباری وەزیری پیشووی دەرەوە هیچ کارێکی لەو بارەیەوە ئەنجام نەدا.

ناوبراو کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت زیادی کرد: دەزگا ئەمنییەکان زیاتر لە یەک ساڵە بە پێی زانیاریگەلێکی ورد کە لە ئیختیرایدا بوو ئەو کەسانە خستبووە ژێر چاوەدێرییەوە و بڕیاری دەر کردنی ئەوان لە لایەن کومیتەی ئەمنیەتی ئەنجومەنی  وەزیرانەوە دەرکرابوو کە هەر بەم مەبەستەوە و لە ژێر چاوەدێری حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران پێک هاتبوو.

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێستای عێراق وێڕای نایاسایی خوێندنی ئەو کارە، داوای ڕاگرتنی ئەو کارەی کردووە.

News Code 10988

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =