فەرمانی ترامپ دژی وڵاتانی موسڵمان جێبەجێ کرا

فەرمانی دژە موسافرەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چەند کاتژمێر پێشەوە بە شێوە فەرمی دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، کاتژمێر ٨ ی شەو بە کاتی واشنتۆن، بەڕێوەچوونی فەرمانی دۆناڵد ترامپ بۆ بەرگری لە دەرکردنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی ئێران و ٥ وڵاتی دیکە دەستی پێکرد.

بەرپرسێکی دەوڵەتی ئەمریکا لە وتووێژ لە گەڵ بی بی سی پشت ڕاسی کردەوە کە وەزارەتی دەرەوە لە فەرمانێکدا بە تەواویی کنسولخانەکانی لە سەرتانسەری جیهان ڕاگەیاندووە هاووڵاتیانی ٦ وڵاتی موسڵمان ئەبێ خزمێکی نێزیک یا پێوەندیی کاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەبێت تا بتوانن ڤیزا وەربگرن. باوک و دایک، هاوژین، منداڵ، زاوا، وەوی، خوشک یا برا، خزمی نێزیک دێنە ئەژمار بەڵام کچ زا و کوڕە زا، باوە گەورە، دایەگەورە، شووی خوشک، براژن، دەزگیران یا خزمانی دیکە لە ڕیزی ئەو کەسانە نین.

لە هەمان کاتدا دەوڵەتی ئەمریکا ئیزنی داوەتە بەرپرسانی کونسولخانەکان کە بە ڕای خۆیان، بۆ کەسانی دیکە کە پێشتر پێوەندیی چڕیان لە گەڵ ئەمریکا هەبووە یا بەڵێنی کاری و تەکنیکیی چڕی هەبووە ڤیزا دەر بکەن.

News Code 10987

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =