لە سێدارەدانی یەکەمین موفتی شەرعی داعش لە تەلعەفەر

سەرچاوەیەکی ناوچەیی لە پارێزگای نەینەوا جەختی کرد کە داعش یەکەمین موفتی شەرعی خۆی لە شاری تەلعەفەر لەسێدارە داوە بە تۆمەتی هەوڵ بۆ جودابوونەوە لەم گرووپە تیرۆریستیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، داعش دوێنێ پاش ۴ مانگ زیندانی بوون، ئەبوو زەکەریا،یەکەمین موفتی شەرعی ئەم گرووپە تیرۆریستیەی لە تەلعەفەر لە سێدارە داوە.

سەرچاوەکە وتوویەتی : لە سێدارە دانی ئەبوو زەکەریا بۆ ئەوە بووە کە هەوڵی داوە لە داعش جودا بێتەوە و لقێکی چەکداری دیکە دروست بکات.

 تەلعەفەر لە شارە گەورەکانی پارێزگای نەینەوایە و جوونی ۲۰۱۴ کەوتە دەستی داعش.

News Code 10986

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =